کات و وادەی کلاسیکۆی ئیسپانیا دیاریکرا
کات و وادەی ڕوبەڕوبوونەوەی کلاسیکۆی ئیسپانیا لە نێوان یانەکانی ڕیاڵ مەدرید و بەرشلۆنە دیاریدەکرێت.
ڕۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی بڵاویکردووەتەوە، کە سەرکەوتنی یانەی ڕیاڵ مەدرید بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا گۆڕانکاری لە خشتەی یارییەکانی لالیگا دروستدەکات بەتایبەت یاری کلاسیکۆ.
بەپێی سەرچاوەکە، یاری کلاسیکۆ لە ڕێکەوتی 10ی نیسان کاتژمێر (11:00) بە کاتی هەرێمی کوردستان ئەنجامدەدرێت.
سەرچاوەکانی ئیسپانیا پێیان وایە، ڕێکەوتی دیاریکراو بۆ کلاسیکۆی گەڕانەوە لە یاریگای دی ستیفانۆ لە مەدرید لە بەرژەوەندی یانەی شاهانە نییە، بەوپێیەی کوڕانی زێدان لە شەش و حەوتی هەمان مانگ ڕوبەڕوبوونەوەی چوونی قۆناغی چارەکی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا ئەنجامدەدەن.