ڤاكسینی كۆرۆنا بۆ خانمانی دووگیان زیانی هه‌یه‌؟

لەتوێژینەوەیەکی نوێدا دەرکەوتووە، ژنانی دووگیان دەتوانن ڤاکسینی دژە کۆرۆنا وەربگرن و ئەوانیش دژەتەنی پێویستیان بۆ دروست دەبێت و کۆرپەلەکانیشیان بەرگری لە دایکیانەوە وەردەگرن، دكتۆره‌ هودا راوێژکاری نه‌خۆشییه‌كانی ژنان و منداڵ بوون له‌م بابه‌ته‌دا ڕێنمایی زیاتر به‌ خانمانی دووگیان ده‌دات.

ژنانی دووگیان و شیردەر دوای وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا دژەتەکانیان لە رێگەی وێڵاشەوە بۆ کۆرپەلەکانیان دەگوازرێتەوە.

ئەنجامی ئەو توێژینەوانە دڵخۆشکەرن بۆ وەڵامی ئەو پرسیارانەی لەبارەی سەلامەتی ڤاکسینی کۆرۆنا لەسەر ژنانی دووگیان دەکران.

٨٤ ژنی دووگیان و ٣١ ژنی شیردەر بەشداریان پێکرا و ڤاکسینی فایزەر – بایۆنتیك و مۆدێرنایان لەسەر تاقیکراوەتەوە، دوای وەرگرتنی ڤاکسینەکە، پشکنینیان بۆ کراوە و دەرکەوتووە دژەتەنیان دژی کۆرۆنا بۆ دروستبووە و لە رێگەی وێڵاش و شیردانەوە بۆ کۆرپەکانیان دەگوازرێتەوە.

هاوکات، ڤاکسینی کۆمپانیای جۆنسن ئاند جۆنسن لەسەر ژنانی دووگیان تاقیکراوەتەوە و هیچ گرفتێكی تەندروستی نەخراوەتەڕوو.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە کۆتایی مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵ، رێکخراوی تەندروستی جیهانی هۆشداری بە ژنانی دووگیان دا کە نابێت ڤاکسینی مۆدێرنا بە کاربهێنن، چونکە سەلامەتی ئەو ڤاکسینە بۆ ئەوان نەسەلمێنراوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *