ھۆڵەندا بەکارھێنانی ڤاکسینی ئەسترازینیکای ھەڵپەسارد
ھۆڵەندا بڕیاریدا بەکارھێنانی ڤاکسینی ئەسترازینیکا ھەڵپەسێرێت و شەپۆلی سێیەمیی ڤایرۆسی کۆرۆناش، بەشێوەیەکی مەترسیدار لە وڵاتانی ئەوروپا، بڵاوبۆتەوە.
حکومەتی ھۆڵەندا روونیکردەوە: بڕیاردراوە تا کۆتایی ئەم مانگە، ڤاکسینی کۆمپانیای ئەسترازینیکا ھەڵپەسێرێت، پاش ئەوەی لەکاتی کوتانی ھاوڵاتیان بە ڤاکسینەکە، چەند کاریگەرییەکەی لاوەکی ھەبووە.بڕیارەکەی حکومەتی ھۆڵەندا لەکاتێکدایە، رۆژی یەک شەممە، حکومەتی ئیرلەنداش بەکارھێنانی ڤاکسینی ئەسترازینیکای، ھەڵپەساردبوو.لەلایەکی تریشەوەو بەپێی میدیاکان، شەپۆلی سێیەمی کۆڤید-١٩ بەشێوەیەکی مەترسیدار لە وڵاتانی ئەوروپا بڵاوبۆتەوەو بەھۆیەوە سەرلەنوێ رێوشوێنی توند بۆ بنبڕکردنی ڤایرۆسەکە، گیراوەتەبەر.