بیبەری توون دەبێتە ھۆی زوو تێپەڕاندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا

د. میکایل لوشیک پسپۆری چارەسەری خۆراکی ئاشکراکرد، خواردنی بیبەری توون یارمەتی جەستەی مرۆڤ دەدات بەشێوەیەکی خێراتر ڤایرۆسی کۆرۆنا ” کۆڤید نۆزدە ” بپەڕێنێت.
د. میکایل لوشیک پسپۆری چارەسەری خۆراکی لە بە ئاژانسی ھەواڵی “سپۆتنیک “ی ڕووسی ڕایگەیاندووە ، زۆرینەی ئەو کەسانە کە ڤایرۆسی کۆرۆنا تێپەڕاندووە و چاکبوونەتەوە ، بەدەست لاوازی جەستە و ماندووبوونێکی زۆرەوە دەناڵێنن، ئەمەش لەبەر ئەوەیە ڤایرۆسی بەپلەی یەکەم کۆرۆنا ھێرش دەکاتە سەر ئەندامە لاوازەکانی جەستەی کەسە تووشبووەکە و ژمارەیەکی زۆرخانەی زیانلێکەتوو بەجێدەھێڵی کە ناتوانرێت جەستە بە ئاسانی لەو خانانە ڕزگاری ببێت . ھەر لەبەر ئەم ھۆکارەش زیادکردنی بیبەری توون بۆ نێو سیستمی خۆراکی ڕۆژانە یارمەتی چالاکبوونی سۆری خۆین دەدات  و ئەمەش وادەکات کەسە توشبووەکە بەشێوەی خێرتر ڤایرۆسەکە بپەڕێنیت .

ھاوکات ئەو پسپۆرە وتیشی ، خواردنی بیبەری توون جگە لە وەی یارمەتی چاکبوونی سۆری خوێن دەدات ، تەندروستی دڵ دەپارێزێت ، تەمەن درێژدەکات ، لە شێرپەنجە دەمانپارێزێت .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *