٤ یاسای خۆراكی لە كێشەی تەندروستی دورتدەخەنەوە و تەمەن دێژ دەكەن
پسپۆرێكی بواری خۆراك ئاماژە بە ٤ یاسای خۆراكی دەکات کە لە كێشەی تەندروستی دورتدەخەنەوە و تەمەن دێژ دەكەن.
ماڵپەری ” ئكسپریس “ی بەریتانی لە زاری مارك گیلبرت ” پسپۆری خۆراك بڵاوكردووتەوە ، یەكێك لەو یاسا خۆراكیانە دانانی سیستمی خۆراكی تەندروستە كە دەمانپارێزێت لە تووشبوون بە نەخۆشیە درێژخایەنەكان وەک ” شەكر و زەهایمەر ” ، هەروەها دەبێتە هۆی درێژبوونی تەمەن . یەکێكی دیكە لە یاساكان خواردنی ئەو خۆراكانە کە دەوڵەمەندن بە ڤیتامین “دی ” كە دەبنە هۆی بەرزكردنەوەی توانای بەرگری جەستە و لە مەترسی مردن دوورمان دەخاتەوە .
ئەو پسپۆرە ئاماژەی بەوەشكرد ، خواردنی توو دەبێتەوە هۆی پاراستنی تەندروستی دڵ و فشاری خوێن كەمدەكاتەوە وهاوكاری دەكات لە نەهێشتنی نیشانەكانی پیری بەوەی ڕێگە دەگرێت لە سەرهەڵدانی موی سپی لە قژدا .
لەگەڵ ئەوەشدا خواردنەوەی چای سەوز كە یارمەتی دابەزاندنی کێشی لەش دەدات و لەهەردوو رەگەزدا بەهەمان شێوە دەبێتە هۆی سوتانی چەوری لەش و دابەزاندنی ڕێژەی کۆڵسترۆڵ . هەروەها یارمەتی مرۆڤ دەدات لە تەمەنێكی زیاتر بژی .