قۆناخی 12ـی ئامادەیی بەردەوام دەبن لە خوێندن
لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا کۆبووەوە، وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان دەقی بڕیارەکانی لیژنەکەی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، دەوام لە ناوەندەکانی خوێندن تاوەکو 10-4 رادەگیرێت، هاوکات 12ـی ئامادەیی بەردەوام دەبن لە خوێندن بە جێبەجێکردنی رێنوێنییە تەندروستییەکان. لە بەشێکی بڕیارەکەدا هاتووە، کۆبوونەوە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی راسپارد بە هاوئاهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان سەبارەت بە مزگەوت و کەنیسە و پەرستگەکان و تەواوی ناوەندە ئایینییەکان بڕیاری پێویست بدات. هاوکات مۆڵ و شوێنە گشتییەکان لە کاژێر 09:00ـی شەو تاوەکو 06:00ـی بەیانی دادەخرێن. هەر شوێنێکیش پابەند نەبێت، بۆ ماوەی یەک هەفتە دادەخرێت و چوار ملیۆن دینار پێبژاردنیان پێدەدرێت.