ئاسایشی ڕاپەرین دەستگیرکردنی ٥ تۆمەتباری راگەیاند

ئاسایشی ڕاپەرین دەستگیرکردنی ٥ کەسی بە تۆمەتی دزیکردن و خراپ بەکارھێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان ڕاگەیاند.

بە پێی ڕگەیەندراوێکی ئاسایشی ڕاپەرین ، لە بەرواری ٢٨ ی ئادار بەشی ” ئای تی” ھێزەکانی سەر بە بەرێوەبەرایەتیەکە ، ٣ تۆمەتباریان بەپێی مادەی ٢ لە یاسای خراپ بەکارھێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی دەستگیرکردوە کە تۆمەتبارن بە ھاککردن و ھەرەشەکردن بە بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆ و وێنەی خێزانی و داواکردنی پارە ، ھەروەھا لە چالاکییەکی دیکەی ھێزەکانی ئاسایشی ڕاپەریندا کە بە ھاوکاری بنکەی پۆلیسی چوار قورنە بەرێوەچووە ، ٢ تۆمەتبار دەستگیرکراون کە تۆمەتبارن بە دزینی ئۆتۆمبێل .  

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *