دادگای دەستوری تورکیا داخستنی هەدەپەی رەتکردەوە
میدیاکانی تورکیا ڕایانگەیاند ئەنجومەنی گشتیی دادگای دەستووری تورکیا بڕیاری دا دۆسیەی داخستنی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) کە پێشکەشکراوە بگەڕێنێتەوە بۆ داوکاری گشتی و کەموکوڕیەکانی دیاریکردوە.
لە کۆبونەوەی ئەمڕۆی خۆیدا دادگای دەستوری تورکیا پێداچوونەوەی بە دۆسیەکەدا کرد و بڕیاریدا دۆسیەکە بگەڕێنێتەوە و بۆ ئەوەی کەموکورتییەکانی تاوانبارکردنی هەدەپە چاک بکەن.
میدیاکانی تورکیا ڕاشیانگەیاند دوای ئەوەی سەرۆکی داواکاری گشتی کەموکورتیەکانی بڕگەی تاوانبارکردنی هەدەپەی چاککرد دوبارە ئاراستەی دادگای دەستوری دەکاتەوە و داداگاش لەسەری کۆدەبێتەوە و بڕیاری لەسەردەدات.ئەوە لەکاتێکدایە لە چەند هەفتەی ڕابردوو داواکاری گشتی تورکیا دۆسیەکی بۆ داخستنی هەدەپە کردەوە و پێشکەشی دادگای دەستوری کرد و تێیدا هەدەپەی بە هاندان بۆ توندوتیژی و بانگەشەکردن بۆ تیرۆر تۆمەتبارکردبوو.