شاندێکی پەرلەمان سەردانی زیندانیکراوانی بادینان دەکات

دەنگ نیوز: هەولێر

سەرۆکی پەرلەمان رایگەیاند، سبەینێ لیژنەی مافی مرۆڤی پەرلەمان سەردانی زیندانیکراوانی بادینان دەکات بۆ دڵنیابوون لە رەوشی تەندروستی و بارودۆخیان.

رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستاندا رایگەیاند، سبەینێ لیژنەی مافی مرۆڤی پەرلەمان سەردانی زیندانیکراوانی بادینان دەکات بۆ دڵنیابوون لە رەوشی تەندروستی و بارودۆخیان و رۆژانی داهاتووش ئەگەر پەرلەمانتارانی دیکەش بیانەوێت رۆژانی دیکە بۆیان رێکدەخەین.

ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان کۆبووەوە و بەمەبەستی خوێندنەوەی یەكەم بۆ چەند پرۆژەیاسایەك دەكرێت و دەنگیش لەسەر پرۆژەیاسای پاراستنی بەرهەمە خۆماڵییەكان دەدرێت

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *