کۆمسیۆنی عێراق ئامادەیی بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردن دووپاتدەکاتەوە
کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق ئامادەیی تەواوی بۆ بەڕێوەچوونی پڕۆسەی ھەڵبژاردنی پێشوەخت لە ١٠ ی تشرینی یەکەم دووپاتدەکاتەوە .
“جومانە غەلای” وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکان رایگەیاند ، تا ئێستا ناوی ٢٢٢ کاندیدیان بۆ ھەڵبژاردنەکان تۆمار کردوە کە ١٨٠ یان لە رەگەزی نێر و ٤٢ یان لە رەگەزی مێن ، ژمارەی ھاوپەیمانیە سیاسییەکانیش گەیشتۆتە ٣٠ ھاوپەیمانی و سەرجەمیان پەسەند کراون ، لە ئێستادا ٨ داواکاری تر بۆ دروستکردنی ھاوپەیمانی نوێی پێشکەش کراوە ، ژمارەی ئەو حزبانەش کە تۆمار کراون ٢٥٠ حزبە ، وتەبێژەکەی کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکان راشیگەیاندوە ، بەھەموو شێوەیەک ئامادەن بۆ ئەوەی لە رۆژی ١٠ ی تشرینی یەکەمدا ھەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەران بەرێوەبچێت .