سبەینێ ئەندامانی ئۆپیک پڵەس کۆدەبنەوە
لەگەڵ نزیکبونەوەی وادەی کۆبونەوەی ئۆپیک پڵەس بۆ دیاریکردنی بڕی بەرھەمھینانی نەوت بۆمانگەکانی نیسان و ئایار، نرخی نەوت بەرزبونەوەی بەخۆیەوەبینی و یەک بەرمیل نەوتی برینت بەڕێژەی ١.٣٤٪ بەرزبوەوەو بە ٦٤ دۆلارو ٥٠ سەنت مامەڵەی پێوەکرا و یەک بەرمیل نەوتی ئەمریکیش گەیشتە ٦١ دۆلارو ١٢سەنت .
بەھۆی زیادبوونی خواست لەسەر نەوتی خاو و ئاسایی بوونەوەی ھاتوچۆی بازرگانی لە ڕێرەوی نۆکەندی سوێس و کەمکردنەوەی بڕی بەرھەمھێنانی یەکلایەنەی سعودیە و مانەوەی بڕی بەرھەمھێنراوی ئەندامانی رێکخراوی ئۆپیک پلەس پێشبینی ئەکرێت نرخی نەوت بۆمانگی نیسان بەبەرزی بمێنێتەوە، کەئەمەش یارمەتیدەرە بۆ بەشێک لە ولاتان کەپشت بەداھاتی نەوت ئەبەستن بۆ دابینکرنی خەرجیەکانیان و پرکردنەوەی کورتھێنان لەبودجەکانیاندا.