دیداری ھونەری و ئاشتی شوێنەوارە مێژووییەکان لە کفری بەڕێوەدەچێت

دیداری ھونەری شوێنەوارە مێژووییەکانی گەرمیان لە کفری بە سپۆنسەری میدیایی دەزگای میدیایی کوردسات بەڕێوەدەچێت.

“گوڵاڵە حەمید” سەرپەرشتیاری پڕۆژەی دیداری ھونەری شوێنەوارە مێژوییەکان لە لێدوانێکدا بە کوردسات نیوزی راگەیاند، سێھەمین دیداری ھونەری و ئاشتی بە بەشداری ھونەرمەندانی کورد و عەرەب و تورکمان لەسەر ئاستی عێراق لە کفری بەڕێوەدەچێت، لەو پڕۆژەیەدا ھونەرمەندانی عێراق بە شوێنەوارە مێژووییەکانی گەرمیان ئاشنا دەکرێن .

وتیشی، لە دیدارەکەدا وۆرک شۆپی ھونەری و دیداری شانۆیی و پێشانگای شێوەکاریی بەڕێوەدەچێت، چەند فیلمێکیش نمایش دەکرێن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *