هەفتە نمایشی جلوبەرگی هەولێر سازدەکرێت

لە سەرەتای مانگی داهاتوو، هەفتە نمایشی جلوبەرگی هەولێر سازدەکرێت و دوو رۆژ دەخایێنێت و ئامادەکارییەکان دەستیان پێکردووە.

 لەم چالاکییەی فاشنەدا، 12 دیزاینەری کورد، عەرەب و ئێرانی، 25 مودێلی کورد و عەرەب و 25 خۆبەخش بەشدارن، هەروەها چەند براندێکی جلوبەرگی ناوخۆیی بەشدار دەبن.

 رێکخەرانی هەفتە نمایشەی جلوبەرگی هەولێر، کار لەسەر نیشاندانی جلوبەرگ و کولتوورە جیا جیاکانی کوردستان دەکەن و جلوبەرگ و دیزاینی پێکهاتەکانی کوردستان نیشان دەدەن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *