نرخی زێڕ بەردەوامە لەدابەزین

نرخی زێر بەردەوامە لەدابەزین و  لە بۆرسەی ئەمریکا کەمترین نرخی لەماوەی ساڵێکدا تۆمارکرد، گەشبینی وەبەرھێنەران بۆئاسایی بونەوەی دۆخی دارایی و ئابووری جیھان ھۆکاری دابەزینی نرخی زێڕە. نرخی ھەر ئۆنسەیەک زێر لەبازارە جیھانیەکان سنووری ١٧٠٠ دۆلاری تێپەراندو تا ١٦٨٦ دۆلار دابەزی، ھاوکات لەبۆرسەی ئەمریکا گریبەستی پێشوەختەی زێر بۆمانگی نیسان بە ١٦٧٩ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا کە کەمترین نرخی زێرە لەماوەی یەک ساڵی رابردودا، ھەروەھا شیکەرەوانی بازاڕی زێر پیشبینی زیاتری دابەزینی نرخەکەی ئەکەن بەھۆی گەشبینی وەبەرھێنەران بۆ ئاسایبونەوەی دۆخی ئابووری و دارایی جیھان کەبەھۆی بڵاوبونەوەی پەتای جیھانی کۆرۆنا توشی کێشەو قەیرانی گەورە بوو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *