ئەمشەو بەهێزەکان دوایین تاقیکردنەوە ئەنجامدەدەن

دوایین گەری ئەم هەفتەیەیی پاڵاوتنەکانی کیشوەری ئەوروپا بۆ گەیشتن بە مۆندیالی ٢٠٢٢ی قەتەر بەڕێوە دەچێت.
هەڵبژاردەی ئیسپانیا میوانداری هەڵبژاردەی کۆسۆڤۆ دەکات، فەرەنسا دەچێتە بۆسنە و  ئۆکرایناش میوانداری کازاخستان دەکات.

ئینگلتەرا و پۆڵەنداش لە بەهێزترین یاریدا ڕووبەڕووی یەک دەبنەوە، بەرگ شینەکانیش بۆ بەهێزکردنی پێگەی خۆیان لە پێشەنگی ڕیزبەندی دەبنە میوانی لیتوانیا.

کاتژمێر، ٧:٠٠ ئەرمینیا میوانداری رۆمانیا دەکات، سەرجەم یاریەکانی دیکە لە کاتژمێر ٩:٤٥ خولەک بەڕێوەدەچن بەم شێوەیە: 

بۆسنە و هێرسک – فەرەنسا, ئۆکراینا – کازاخستان، نەمسا – دانیمارک، مۆلدۆڤا – ئیسرائیل، سان مارینۆ – ئەلبانیا، ئەڵمانیا – مەگەدۆنیای باکوور، سکۆتلەندا – دوورگەکانی فارۆ، لیتوانیا – ئیتالیا، ئێرلەندای باکوور – بولگاریا، ئیسپانیا – کۆسۆڤۆ 
یۆنان – جۆرجیا، لیشتنشتاین – ئایسلەندا، ئینگلتەرا – پۆلەندا، ئاندۆرا – ھەنگاریا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *