فراكسیۆنی یەكێتی:هەڵسوكەوتەكەی كازم فاروق بۆ بانگەشەی هەڵبژاردنە
فراكسیۆنی یەكێتی لەپەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت: یەكێتی و فراكسیۆنەكەشی لەپەرلەمان لەرابردوو ئێستاو داهاتوشدا داكۆكیكاری سەرسەختی مافەكانی ژنانەو تاكە حزبیشیە پكشی شێری پۆستە حزبی و حكومییەكانی داوەتە ژنان، دەشڵێت: ئەوەی سەرۆكی فراكسیۆنی نەوەی نوێ لەناو پەرلەمان كردی كارێكی ترسنۆكانەیەو دوورە لەئاكارو رەوشتی پەرلەمان و پەرلەمانتارو بۆ بانگەشەكردنە بۆ هەڵبژاردنەكانی داهاتووی عیراق و ئەوكارەش بۆ سۆشیال میدیاو كۆكردنەوەی لایك و كۆمێنتە.
فراكسیۆنی یەكێتی لەبارەی رووداوەكانی ئەمڕۆی پەرلەمانی كوردستانەوە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی ئەنجامداو تیایدا لوقمان وەردی پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتی بەناوی فراكسیۆنەوە رایگەیاند: یەكێك لەشانازییە مێژوویەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئەوەی داكۆكیكارێكی سەرسەختی مافەكانی ژنان بووین، بەتایبەت لەسەر دەستی سەرۆك مام جەلال نەریتی داكۆكیكردن لەمافەكانی ژنان داهێنراوەو هەمیشە پشتیوانێكی بەهێزی داكۆكیكردن لەمافەكانی ژنان بووە، بۆیە وەك فراكسیۆنی یەكێتی لەپەرلەمانی كوردستان و وەك حزبیش نەك پاشگەز لەو بۆچونەمان ناكەین، بەڵكۆ پێمانوایە ژنان كۆڵەكەیەگی هەرە گرنگی كایەكانی كۆمەڵگەن و پشتیوانی سەرسەختی مافەكانی ژنانین و بۆ یەكسانی جێندەری خەبات و تێكۆشانمان چۆن كردوە لەداهاتووشدا لەسەر رێباز رێچكەی سەرۆك مام جەلال بەهەمان شێوە بەردەوامد دەبین لەیەسكانی نێوان ژنان و پیاوان.
وتیشی: یەكێك لەفەزڵەكانمان ئەوەیە كە لەم كابینەیەدا تەنها وەزیرێكی ژنە ئەویش یەكێتیە، هەروەها یەكێك لەژنە تێكۆشەرەكانی خۆمان كردوەتە سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، ئەوەش بەڵگەیە كە یەكێتی بەجدی كاردەكات بۆ دەستبەركردنی مافەكانی ژنان و داكۆكیكاری سەرسەختیانە، دەمانەوێت بۆ هەموولایەكی روون بكەینەوە تێڕوانینی یەكێتی و فراكسیۆن سەبارەت بەمافەكانی ژنان، تەنانەت بەكۆنگرەی یەكێتی و ئۆرگانە حزبییەكانیشمان ئەوە رەنگی داوەتەوە.
لەبارەی ئەو كارەشی كازم فاروق سەرۆكی نەوەی نوێ لەناو پەرلەمان كردی، وتی:ئەو كارە بەدووری دەبین لەئاكارو رەوشتی پەرلەمان و پەرلەمانتار، چونكە هەڵوێستێكی وای بەرامبەر نەكرا بێتە مایەی پێڵاو بگرێتە مەنەسەی خوارەوەی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان، بۆیە ئەو كارە بەهەوڵێكی ناڕاست و كارێكی ترسنۆكانەی دەبینین، بەهەوڵێكیشی دەبینین بۆ بانگەشەكردن بۆ هەڵبژاردنەكانی داهاتووی عیراق كە ئەمكارەش بۆ سۆشیال میدیاو كۆكردنەوەی لایك و كۆمێنتە
ئەوەشی راگەیاند:لەم دۆخەدا كە ژیان و گوزەرانی خەڵك خراپە هەوڵبدەین مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم لەكاتی خۆی بدرێت و لێبڕینی مووچە كۆتایی بێت و مووچەی پێشمەرگە لەكاتی خۆیدا دابەشبكرێت، هەروەها چاكسازی لەدامودەزگاكانی حكومەت بەردەوام بێت، هەوڵیشبدەین چاكسازی لەسەرچاوەكانی داهات بكەین بەتایبەت لەنەوت و سەرچاوەكانی تر.