شەش خۆراك لە شێرپەنجە دورتدەخاتەوە

نەخۆشی شێرپەنجە بەهەمو جۆرەکانیەوە، یەکێکە لە سەرەکیترین هۆکارەکانی مردن لە جیهاندا، تا ئێستاش چارەسەرێکی تەواو نییە، بۆ کۆتایی هێنان بەم نەخۆشیە، بۆ ئەوەی خۆت بەدور بگریت لەم نەخۆشیە پێویستە رۆژانە سیستمێکی تەندروستی خواردن پەیڕەوبکەیت و راهێنانی وەرزشی ئەنجام بدەیت.

ئەو 6 جۆری خواردنەی لە نەخۆشی شێرپەنجە دەتپارێزێت، پێویستە بایەخی پێ بدەیت کامانەن:

سەوزە
بەرگری لەش بەهێزدەکات جژە نەخۆشییەكان.

پیاز
دەوڵەمەند بە ماددەی “غیلاتاسیون” کە لەش لە ژەهراوی بون دەپارێزێت، هاوکات رێژەی شەکر رێکدەخاتەوە، لەنەخۆشی شێرپەنجە دەتپارێزێت، بەتایبەت شێرپەنجەی قۆڵۆن و مەمک.

خواردن و خواردنەوە روەکییەکان و بەهارات
بەتایبەت زەردەچەوە، کە دژی خانەی شێرپەنجەییە و دەتوانێت لەناویبەرێت، هەندێک لە پسپۆڕانیش رێنمایی هاوڵاتیان دەکەن کە زەردەچەوە، ئاڵەتی رەش و زەنجەفیل تێکەڵ بکەن و بیخۆن.

چەرەسات
دەوڵەمەندن بە ریشاڵەکان و کرداری هەرس چالاک دەکات، لەهەمانکاتدا دەوڵەمەندن بە ئۆمیگا-3، کە دژی هەوکردنی لەشە و بەرگری لەش بەهێزدەکات.

چای سەوز
سودێکی زۆری هەیە لەلایەنی تەندروستیەوە و کێشیش کەمدەکاتەوە، جگەلەوەی دژە ئۆكسانی تێدایە کە دژی وەرەم و خانەی شێرپەنجەییە.

قارچك
کە یارمەتیدەرە بۆ بەرزبونەوەی ئاستی بەرگری لەش، دژە ئۆکسانە و رێگا لە هەوکردن دەگرێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *