پشکی هەرێم لە بوودجەدا چەندە؟

لە کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پشکی ھەرێمی ‏کوردستان بە ١٢.٦٧٪ پەسەند کرا، بەم پێیەش حکومەتی عێراق بۆ ساڵی ‏دارایی ٢٠٢١ بڕی ٩ ترلیۆن و ٥٠٠ ملیار دینار ڕەوانەی ھەرێمی کوردستان ‏دەکات، لە بەرامبەردا ھەرێمی ‏کوردستان ڕۆژانە داھاتی ٤٦٠ ھەزار بەرمیل نەوت  بە  نرخی سۆمۆ ڕادەستی ‏عێراق دەکات کە بە ٤٢ دۆلار جێگیرکراوە، ھاوکات بەھای ١٠٠ دۆلاری ‏ئەمریکی لە پڕۆژەیاساکەدا بە ١٤٥ ھەزار دینار یەکلایی کرایەوە، بەڵام ‏لە بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکان ھیچ بڕە بودجەیەک بۆ پارێزگای ھەڵەبجە ‏تەرخاننەکراوە.‏

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *