تیروپشكی جامی جیهانی 2022 راكێشرا
لە رێورەسمێكدا تیروپشك بۆ دیاریكردنی یەكەمی گروپەكانی مۆندیالی جامی جیهانی 2022، كە لەوڵاتی قەتەر بەڕێوەدەچێت، راكێشراو تیپە بەشداربووەكانی مۆندیال بەسەر 8 گروپدا دابەشكراون.
لەكۆی 32 هەڵبژاردە كە بەشداری لە مۆندیالی ئەمساڵدا دەكەن، 29 هەڵبژاردە یەكلایی بوونەتەوەو تەنها سێ هەڵبژاردە ماون كە یاری پاشكۆ دەكەن و لەمانگی حوزەیرانی ئەمساڵ، ئەوانیش یەكلایی دەبنەوە.
گروپەكان بەمشێوەیە دابەشبوون:
گروپی A/ قەتەر – هۆڵەندا – سەنیگال – ئیكوادۆر
گروپی B/ ئینگلتەرا – ئەمریكا – ئێران – ماوە
گروپی C/ ئەرجەنتین – مەكسیك – پۆڵەندا – سعودیە
گروپی D/ فەرەنسا – دانیمارك – تونس – ماوە
گروپی E/ ئیسپانیا – ئەڵمانیا – ژاپۆن – ماوە
گروپی F/ بەلجیكا – كرواتیا – مەغریب – كەنەدا
گروپی G/ بەرازیل – سویسرا – سڕبیا – كامیرۆن
گروپی H/ پورتوگال – ئۆرگوای – كۆریای باشور – غانا