دوای پەسەندکردنی بودجە بەھای دۆلاربەرزدەبێتەوە

بەھۆی جێگیرکردنی بەھای دیناری عێراقی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی لە پرۆژەیاسای بودجەی عێراق، ئەمڕۆ لە کاتی کردنەوەی بۆرسە بەھای ١٠٠ دۆلار لە بازاڕەکانی ھەرێم نزیکەی ١٧٥٠ دینار بەرزبوویەوە.

جێگریکردنی بەھای دینار لەبەرامبەر دۆلار لە پرۆژە یاسای بودجە عێراق کاریگەری لەسەر بەرزبوونەوەی بەھای دۆلار بەرامبەر بە دینار دروستکردوە و بەپێی بەدواداچوونەکانی کوردسات نیوز، ئەمڕۆ لە کاتی کردنەوەی بۆرسە ١٠٠ دۆلار بە ١٤٦ ھەزار و ٧٥٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا، ئەو بەھایەش بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو نزیکەی ١٧٥٠ دینار بەرزترە. 

پێشبینیش دەکرێت بەھای دینار بەرامبەر بە دۆلار نزمبوونەوەی زیاتر تۆمار بکات و دۆلار بگاتە سەروو ١٤٧ ھەزار دینار. 

لە ساڵی رابردوو بەھۆی دابەزینی نرخی نەوت و کەمبوونی داھاتەکەی و کاریگەرییەکانی تری کۆرۆنا، بۆ پێدانی مووچە وەزارەتی دارایی عێراق قەرزی لە بانکەکان کرد و لە رۆژی ٢٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ یش بانکی ناوەندی عێراق ناچار بوو بۆ پڕکردنەوەی کورتھێنان بەھای دینار دابەزێنێت و بەپێی ئەو پلانەی دیاریکردووە، تاوەکو سێ ساڵی تر بەھای دینار لە نزیکەی ١٤٥ ھەزار دینار دەمێنێتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *