دادگای فیدراڵی بۆ نرخی دۆلار بەرامبەر دینار كۆدەبێتەوە
دادگای فیدراڵی عیراق بۆ دابەزاندنی نرخی 100 دۆلار بۆ 120 هەزار دیناری عیراقی كۆدەبێتەوە.
ئەمڕۆ دوو شەممە 4-4-2022، دادگای فیدراڵی عیراق لەسەر ئەو سكاڵایە كۆدەبێتەوە كە تۆمار كراوە و تایبەتە بە دابەزاندنی نرخی دۆلار، كە تێیدا داواكراوە نرخی 100 دۆلار وەك پێشتر بگەڕێندرێتەوە بۆ 120 هەزار دیناری عیراقی.
ئەمەش لە كاتێكدایە رۆژی 14-3-2022، دادگای فیدراڵی لەسەر هەمان بابەت كۆبووەوە، بەڵام دواتر دادگاكە بڕیاریدا كۆبونەوەكە دوابخات.