لە كوردستان هەزاران هاووڵاتی بوونەتە قوربانی مین
لە كوردستان نزیكەی 14 هەزار هاووڵاتی بوونەتە قوربانی مین و لە ساڵی رابردووشدا 50 كەس لە سنوورەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان بەهۆی مینەوە گیانیانلەدەستداوە.
ئەمڕۆ 4-4-2022، دەزگای گشتی كاروباری مین لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: تا ئێستا زیاتر لە 13 هەزار و 500 هاووڵاتی لەهەرێمی كوردستان بوونەتە قوربانی مین و رووبەری 255 كیلۆمەتری چوارگۆشە ماوە كە لە مین پاك بكرێتەوە.
هاوكات بە پێی ئامارێكی رێكخراوی ھەنگاو بۆ مافەكانی مرۆڤ، لە ساڵی 2021 دا 12 كەس بەھۆی تەقینەوەی مین لە سنوورەكانی نێوان ھەرێمی كوردستان و رۆژهەڵاتی كوردستان گیانیانلەدەستداوە.
ئەمڕۆ 4 ی نیسان رۆژی جیهانی هۆشیاركردنەوە لە مین و پشتگیریكردنی كاروباری مینە.