عێراق دوو ملیار دۆلاری کوەیت قەرزارە

عێراق زیاتر لە دوو ملیار دۆلار قەرزی کوەیتی لەسەر ماوە.

خەلیفە حەمادە وەزیری دارایی و کاروباری ئابووری و وەبەرھێنان لە کوەیت رایگەیاند، عێراق بە شێوەیەکی رەسمی داوای نەکردووە ئەو قەرزەی کە بۆ قەرەبووکردنەوەی کوەیت لەسەری ماوە لاببرێت. 

وتیشی، ھێشتا وڵاتەکەی زیاتر لە دوو ملیار دۆلار قەرزی لای عێراق ماوە، کە بەشێکە لەو بڕە قەرزەی عێراق وەک قەرەبوو پێشکەشی کوەیتی دەکات، بەھۆی داگیرکردنی ئەو وڵاتە لەسەر دەستی رژێمی بەعس.

دوای داگیرکردنی کوەیت لە ساڵی ١٩٩٠ لەلایەن حکومەتی ئەوکاتی عێراقەوە، بە بریاری نەتەوەیەکگرتووەکان، عێراق دەبێت وەک قەرەبوو بڕی ٥٢ ملیار دۆلار پێشکەشی کوەیت بکات، پێشتریش حکومەتی عێراق باسی لەوەکردبوو، لەو بڕە پارە بڕی ٤٩.٥ ملیار دۆلاریان پێشکەشی کوەیت کردووەتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *