یونسێف: ٥١٩ منداڵ لە عێراق بوونەتە قوربانی

ڕێکخراوی یونسێف ڕایگەیاند، بەھۆی پاشماوەکانی جەنگ لە عێراق، زیاتر لە ٥١٩ منداڵ بوونەتە قوربانی.

ڕێکخراوی “یونسێف”ی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان بڵاویکردووەتەوە، ٥١٩ منداڵ لە ماوەی ٥ ساڵی ڕابردوودا لە عێراق گیانیان لە دەستداوە یاخود کەم ئەندام بوون بەھۆی پاشماوەی جەنگ و بۆمب و تەقینەوەکانەوە، کە ٨٠٪ی ئەو منداڵانە لە ڕەگەزی نێر بوون.

یونسێف داواشی لە حکومەتی عێراق و کۆمەکبەخشان کردووە، ھەڵمەتی ھۆشیارکردنەوە زیاتر بکەن بۆ ئەوەی چیتر منداڵان و کەسانی تر نەبنە قوربانی پاشماوەکانی جەنگ، چونکە عێراق یەکێکە لەو وڵاتانەی زۆرترین ڕووبەری پیسبووی بە پاشماوەی جەنگ و مین و بۆمبی چێندراو ھەیە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *