لە ھەڵەبجە مۆڵەتی مانگێک دەدرێتە پرۆژەکانی وەبەرھێنان
دەستەی وەبەرھێنان مۆڵەتی مانگێک دەداتە پرۆژەکانی وەبەرھێنان لە ھەڵەبجەو ئەگەر لە ماوەی مانگێکدا کارەکانیان دەستپێنەکەن مۆڵەتیان لێوەردەگیرێتەوە.موخلیس سەلیم بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەبەرھێنانی ھەرێم لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەو پرۆژانەی لە ھەڵەبجە مۆڵەتیان وەرگرتووە ئەگەر لەماوەی مانگێکدا کارەکانیان دەستپێنەکەن مۆڵەتییان لێوەردەگیرێتەوە.ھاوکات نوخشە ناسیح قائیمقامی ھەڵەبجە رایگەیاند، ژمارەیەک پرۆژە مۆڵەتی کارکردنیان وەرگرتووەو زیاتر لە مانگێکە دەستیپێنەکردووە.