وادەی دابەشكردنی مووچەی ئەم مانگە رادەگەیەنرێت

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رایگەیاند، رۆژی یەك شەممە 10-4-2022، دەستبەدابەشكردنی مووچەی مانگی ئازار دەكرێت.


ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێم لە راگەیەنراوێكدا ئاشكرایكرد: ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریداوە بە راسپاردنی وەزارەتی دارایی وئابوری بۆ دەستكردن بە خەرجكردنی مووچەی مانگی ئادار لە رۆژی یەك شەممە 10ی ئەم مانگەدا.


راشیگەیاندووە: حكومەتی هەرێم داوای جێبەجێكردنی میكانیزمی هەردوو ماددەی 9 و 10 لە یاسای چاكسازی لە مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەكان و خانەنشینی لە هەرێمی كوردستان كردووە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *