بێستون سابوراوای بۆ دەنگ نیوز: هەڵبژاردن بەیەك بازنەیی بواری تەزویر زۆر دەبێت
كامەران كەریم
بێستون سابوراوایی ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بەدەنگ نیوزی ڕاگەیاند ، سەبارەت بەهەڵبژاردن هەڵبژاردن بەیەك بازنەیی ناعەدالەتی و غەدری زۆری تیایە بەرامبەر ناوچەكان ، لەناوچەیەك بۆ ناوچەیەكی تر غەدری تیا دەبێت ، ئەگەر هەلبژاردن بە شێوەی فرە بازنەیی بێت خەڵك بەفیعلی نوێنەری خۆی لەسنوری پارێزگاكەی هەڵدەبژێرێت ، ئەوخەڵكانەی لەسنوری پارێزگاكە دەردەچن شارەزاترن لەپارێزگاكەی خۆیان .
وتیشی ، لەهەڵبژاردنی یەك بازنەیدا بواری تەزویر زۆر دەبێت ، یەكێتی هەر بەتەنها داوا ناكات هەڵبژاردنەكان چوار بازنەیی بێت ، داوای ئەوە دەكەین لیستی ناوی دەنگدەران پاك بكرێتەوە و بەپێی لیستێكی باوەڕپێكراو بێت بەتایبەتی بایۆمەتری بكرێتە بناغە بۆئەوە ، ڕێگە لەوە دەگیرێت حیزبێك مردووەكانیش والێ بكات دەنگیان لەناو سندوقەكانی دەنگدان بێت .