نرخی بەرمیلێك نەوت بە 75 دۆلار دیاریكرا

ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، نرخی بەرمیلێك نەوتی لە پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2022 دا بە 75 دۆلار دیاریكرد.

لەوبارەیەوە مەشعان جبوری ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاندووە: بەهۆی بەرزبوونەوەی ئێستای نرخی نەوت لە جیھاندا، دیاریكردنی نرخی بەرمیلێك نەوت بە 75 دۆلار لە پڕۆژە یاسای بودجەدا نرخێكی گونجاوە.
جبوری راشیگەیاندووە: دواكەوتنی پەسەندكردنی بودجە لە رێگای یاسای ئاسایشی خۆراكەوە چارەسەر دەكرێت، كە لە ئێستادا گفتوگۆی لەسەر دەكرێت لەناو لیژنەی دارایی.

ئەوەشی راگەیاندووە: ھەر پێشنیارێك دەربارەی كەمكردنەوەی نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عیراقی، بیرۆكەیەكی ئابوریانە نییە و وەزیری دارایی و بانكی ناوەندیش بە مەترسی دەزانن بۆ سەر ئابوری عیراق لە داھاتوودا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *