ئێران ڕێککەوتنی گواستنەوەی ئاسمانیی لەگەڵ عێراق پەسەندکرد

پەرلەمانی ئێران بە زۆرینەی دەنگ پڕۆژەی ڕێککەوتنی خزمەتگوزاری ئاڵوگۆڕ و گواستنەوەی ئاسمانی لە نێوان عێراق و ئێراندا پەسەند کرد.

ئاژانسی ھەواڵی فارس نیوز بڵاویکردەوە، ئەنجومەنی شورای ئیسلامی، بە دەنگی ١٦٤ پەرلەمانتار بەندەکانی ڕێککەوتنەکەی پەسەند کردووە کە پڕۆژەکە لە لایەن پێنج پەرلەمانتار ڕەتکرایەوە و شەش پەرلەمانتاریش ئامادە نەبوون دەنگی پێ بدەن.

بە گوێرەی ڕێککەوتنەکە، ئێران و عێراق دەستدەکەن بە دامەزراندن و خستنەگەڕی خزمەتگوزاری گواستنەوەی ئاسمانی ڕێکخراو لەسەر ناوەوە و دەرەوەی وڵاتەکانیان.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *