سعودیە ئەمساڵ پێشوازی لە یەك ملیۆن حاجی دەكات

دەنگ نیوز

وەزارەتی حەجی سعودیە رایگەیاند، لەبەر سەلامەتی حاجیان و پاراستنی گیانیان ئەمساڵ 2022 پرۆسەی حەج دەكەنەوە، سەبارەت بە پلانەكەش وەزارەتی حەجی سعودیە بڵاوی كردووەتەوە كە ئەمساڵ پێشوازی لە یەك ملیۆن حاجی دەكەن لە دەرەوە و ناوەوەی سعودیە بە پێی ئەو رێژەیەی بۆ وڵاتان دیاریكراوە.

هەر لە راگەیندراوەكەدا هاتووە: كە حەجی ئەمساڵ بە دوو مەرج دەبێت كە پێویستە لە كەسانەدا هەبێت كە سەردانی سعودیە دەكەن كە بریتین لە :

یەكەم: تەمەنی لە 65 ساڵ كەمتر بێت لەگەڵ تەواوكردنی ژەمەكانی پێكوتەی كۆرۆنا.

دووەم: پشكنینی كۆرۆنا بكەن بەر لە 72 كاتژمێر لە هاتنیان بۆ ناو سعوودیە.

هەروەها لە راگەینراوەكەی وەزارەتی حەجدا داوا لە حاجیان كراوە كە خۆیان بپارێزن لە كاتی جێبەجێكردنی ئەركەكانی حەجدا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *