سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو بۆدەنگ نیوز: حكومەت داهاتی نەوتی ونانەوتی زۆرە
كامەران كەریم
شێركۆ جەودەت سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوی ئیسلامی لەپەرلەمانی كوردستان تایبەت بەدەنگ نیوزی ڕاگەیاند: حكومەتی هەرێمی كوردستان داهاتی نەوتی و نانەوتی زۆر زۆرە، بەڵام گروپی سەرەتانی وا داویەتی لەجومگەكانی حوكمڕانی دەست رۆیشتوو كۆمپانیایان هەیە، سەرمایەدارن، وەبەرهێنانی حیزبی دەكەن، ئەمانە وایكردووە حكمەت ئیفلاس بكات، ئیفلاس بەمانای مایەپوچ بوون، ئەمەش وایكردووە نەتوانێت مووچە دابینبكات. لەكاتێ خۆیدا نەتوانێ قەرزەكانی بداتەوە و ئیلتیزامە بانكییەكان جێبەجێ بكات، لەڕووی ئابوریەوە ئەوە مایەپوچ بوونە .
وتیشی: تاوەكو كات تێپەڕێ گەندەڵی زیاتر كەڵەكە دەبێت لەسەر حكومەت، چونكە وەك وەرەمی سەرەتانی وایە هەتاوەكو كات بڕوات زیاتر گەشەدەكات و ئازار بە جەستەی حوكمڕانی دەگەیەنێت .