بارزانی لەگەڵ شاندێكی ئێران كۆبووەتەوە

شاندێكی ئێران لە هەولێر لەگەڵ مەسعود بارزانی، نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی كۆبووەوە، ئەوەش یەكەم كۆبوونەوەی فەرمی هەردوولایە لەدوای موشەكبارانەكەی شاری هەولێر.

كۆنسوڵخانەی ئێران لە هەولێر رایگەیاندووە، رۆژی 10ی نیسان شاندێكی ئێران بە سەرپەرشتیی حەسەن دانایی فەر، باڵیۆزی پێشووی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە عێراق لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆبووەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوی كۆنسوڵخانەی ئێران لە هەولێر، شاندەكەی ئێران لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی كوردستان گفتوگۆیان لەبارەی بارودۆخی عێراق و هەرێمی كوردستان و ناوچەكە كردووە.

ئاماژە بەوەشدراوە “هەردوولایەن جەختیان لە برەودان بە پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران كردەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *