ئەمەریكا بەهاوكارییەكانی توانای نوێ دەداتە ئۆكراینا
ئەمریكا بڕی 800 ملیۆن دۆلار هاوكاری سەربازی گەیاندە ئۆكراینا و بەمەش توانای نوێ بە هێزەكانی ئەو وڵاتە دەدات.
جۆوبایدن سەرۆكی ئەمریكا لەپەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا بە ڤۆلۆدیمێر زیلێنسكی سەرۆكی ئۆكراینای راگەیاند: بڕی 800 ملیۆن دۆلار هاوكاری سەربازی پێشكەشی وڵاتەكەی دەكات كە خۆی لە هاوكارییەكان سیستەمی بەرگری مووشەكی و مووشەكهاوێژ و تانك و زرێپۆش و هەلیكۆپتەردا دەبینێتەوە.
لە سەرەتای هێرشەكانی روسیا بۆسەر ئەو وڵاتە، هاوكارییەكانی ئەمریكا بۆ ئۆكراینا گەیشتووەتە 2.4 ملیار دۆلار، تا ئێستاش هەزار و 400 سیستەمی بەرگری ئاسمانی جۆری ستینگەر و 5000 مووشەكی دژە تانكی جاڤلین و 7000 چەكی دژە تانكی دیكەی داوەتە ئۆكراینا.