قائانی: لە ھەولێر ئیسرائیلییەکان لەژێر چاودێری ئێمەدا بوون
فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران جارێکی تر ھەڕەشە لە ئیسرائیل دەکات و دەڵێت، لە ھەر شوێنێک بن، دەکرێنە ئامانج، لە ھەولێریش چاودێری ئیسرائیلییەکانیان کردووە بۆیە کراونەتە ئامانج.
ئیسماعیل قائانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، بە ئاشکرا بە ئیسرائیلیان راگەیاندووە، پشتیوانی لە ھەر گروپ و لایەنێک دەکەن کە دژ بەو وڵاتە دەوەستنەوە و ئەو پشتیوانیانەش بەردەوام دەبن، وتیشی لە ھەمان کاتدا خۆشیان دەست بەستراو نین و لە ھەر شوێنێک مەترسی بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی ئێران دروست ببێت، وەڵامی جددییان دەبێت.
قائانی راشیگەیاند، بەباشیی ئاگاداری شوێن و پێگەی ئیسرائیلییەکانن و لە ھەولێریش زوربەی ئەو کەسانەی دراوسێی ئیسرائیلییەکان بوون، نەیاندەزانی کە ئەو شوێنە بنکەی ئیسرائیلە، بەڵام لە ژێر چاودێری ئێراندا بوون و ئەوان ئاگاداربوون.