گەورەترین مۆڵگەی داعش لەناوبرا


گەورەترین مۆڵگەی بەكارھێنراوی داعش لە دۆڵی چای لەناوبرا و دەستیش بەسەر ژمارەیەك چەك و تەقەمەنی گروپەكەدا گیرا.


لە راگەیەنراوێكدا ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەكانی كەركوك بڵاویكردەوە: گەورەترین مۆڵگەی بەكارھێنراوی تیرۆریستانی داعشیان لە دۆڵی چای لەناوبردووە و دەستبەسەر ژمارەیەك چەك و تەقەمەنی ئەو گروپە تیرۆرستییەشدا گیراوە.


ئەمەش لەكاتێكدایە تەنها لەسەرەتای ئەمساڵەوە بەهۆی هێرشەكانی داعش بۆسەر پارێزگاكانی كەركوك و سەڵاحەدین و ئەنبار نزیكەی 50 كەس بوونەتەقوربانی.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *