پێنج ناوچەی سەوزایی گەورە لە ھەرێم دروست دەکرێن

سەرۆکی دەستەی ژینگەی ھەرێم ئاشکرایکرد، لەگەڵ وەزارەتی ژینگەی عێراق ڕێککەوتوون لەسەر دروستکردنی پێنچ ناوچەی سەوزایی لە ھەرێم کە بە تەواوبوونیان کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر ژینگەی ناوچەکە دەبێت.

لە ڕۆژی ژینگەی کوردستان، دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەی ھەرێم بە ھاوکاری ژمارەیەک لە ڕیکخراوەکانی ژینگەپارێز و ئاژەڵدۆستان، لە بەرزایەکانی کەسنەزان لە ھەولێر ھەڵمەتێکی چاندنی نەمام و پاککردنەوەی ژینگەی ناوچەکە و ئازادکردنی ژمارەیەک باڵندەی کێویان ئەنجامدا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *