عێراق.. زیاتر لە ملیۆنێك كرێكاری بیانی بە نایاسایی كاردەكەن

زیاتر لە ملیۆنێك كرێكاری بیانی لە عێراقدا ھەن كە ھیچ بەڵگەنامەیەكی یاساییان نییە و بە نایاسایی كاردەكەن.


نەجم عیقابی بەرێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی كاری عیراق رایگەیاند: زیاتر لە ملیۆنێك كرێكاری بیانی لە عێراقدا ھەن كە ھیچ بەڵگەنامەیەكی یاساییان نییە و لە بوارە جیاجیاكاندا بە نایاسایی كاردەكەن.


ئەوەشی راگەیاندووە: زۆری ژمارەی كرێكاری بیانی وایكردووە رێژەی بێكاری لەعێراق بگاتە بەرزترین ئاست و هۆكاری زۆری ژمارەی كرێكاری بیانی لەوڵاتەكە پەیوەستە بەوەی لەدوای تەواوبوونی مۆڵەتەكانیان كۆمپانیاكانی نایانگەڕێننەوە بۆ وڵاتەكانیان، ئەمەش بووەتە هۆی ھەڵكشانی بەردەوامی رێژەی بێكاری لە عێراقدا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *