دەرگای پێدانی مۆڵەت بۆ کردنەوەی کۆمپانیاکانی حەج و عەمرە کرایەوە

بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عەمرە ڕایگەیاند لەئێستاوە ڕێگە بە ھەرکەسێک دەدرێت بەپێی مەرجەکان کۆمپانیای حەج و عەمرە دابمەزرێنێت و ئەوانەی خوازیاری ئەو کارەن دەتوانن اکاری پێشکەش بە بەڕێوەبەرایەتی حەج و عەمرەی پارێزگاکەی خۆی بکات.

بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عەمرە کە سەر بە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی ھەرێمی کوردستانە، ڕایگەیاند دەرگای پێدانی مۆڵەت بۆ کردنەوەی کۆمپانیاکانی حەج و عەمرە کراوەتەوە و مۆڵەتەکە دەدرێت بەو کەسانەش کە پێشتر حەجیشیان نەکردووە.

ئەوەش ھاتوە، “ئەو مەرج و ئەرک و رێنمایییانە ئەو کۆمپانیانەیش دەگرێتەوە کە لە ساڵانی رابردودا دامەزراون و چەندین ساڵە لە بواری حەج و عەمرەدا کاردەکەن، ئەوەش مەبەستی پابەندبونیان بە مەرج و ئەرکەکان تاوەکو بە شێوەیەکی باشتر خزمەتی حاجیان و عەمرەکاران بکەن.”

لە بەشێکی ڕاگەیەندراوەکەی بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عەمرەدا ھاتووە، کە دەڵێت ئاسانکارییەکی زۆریان کردوە بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت بە تەنھا کۆمپانیای عەمرە دابمەزرێنن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *