میكانیزمی ‌ھەژماركردنی باج بۆ گرێبەستی نێوان لایەنی عێراقی و بیانی بڵاودەكرێتەوە

وەزارەتی دارایی ھەرێم، میكانیزمەكانی ھەژماركردنی باج بۆ گرێبەستی نێوان لایەنی گرێبەستكاری عێراقی و بیانی بڵاوكردەوە.

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی كوردستان لەنووسراوێكدا رایگەیاند: میكانیزمەكان تایبەتن بە ھەژماركردنی باج بۆ گرێبەستەكانی دابینكردن كە لەنێوان لایەنی گرێبەستكاری عیراقی و بیانی ئەنجامدەدرێت، ھەروەھا گرێبەستەكانی دیكە كە لەنێوان كەسی نیشتەجێ لەگەڵ كەسی بیانی نانیشتەجێ ئەنجامدەدرێت.


وەزارەتی دارایی و ئابووری دەشڵێت: بڕیارەكان بەشداریپێكردنی لقی كۆمپانیای بیانی لە خەرجییەكانی كۆمپانیای دایك دەگرێتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *