توركیا بەشداریی پارتی لە ئۆپەراسیۆنە نوێیەكە پشتڕاستكردەوە

توركیا بەشداریی پارتی لە ئۆپەراسیۆنە نوێیەكەدا پشتڕاستكردەوە و پارتیش بە “دۆست و هاوپەیمان” ناودەبات و دەشڵێت، بە ھاوكاری دۆستەكانمان ئۆپەراسیۆنێكی نوێمان لە ھەرێم دەستپێكردووە.

وەزارەتی بەرگری توركیا لە نوێترین راگەیەنراویدا ئاشكرایكرد: بە ھاوكاری دۆستەكانیان، ئۆپەراسیۆنی “كلیلی چنگ”یان بۆ سەر ناوچەكانی مەتینا، زاب، ئاڤاشین، باسیان لە ناوچەیەكی ھەرێمی كوردستان دەستپێكردووە، هاوكات بەرەبەیانی ئەمڕۆ 18-4-2022، خڵوسی ئاكار وەزیری بەرگری توركیا رایگەیاند، خۆی بەشێوەیەكی ڕاستەوخۆ سەرپەرشتی ئۆپەڕاسیۆنەكە دەكات و ئۆپەراسیۆنەكەیان لە رێگەی ھێزی ئاسمانی و وشكانییەوە دەستپێكردووە و ئەو ئامانجانەشی لە قۆناغی یەكەمدا دیاریكرابوون بەدیھاتوون.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *