عێراق ھێزێكی زۆر رەوانەی گەلی شیلۆ و سكنێ دەكات
لە سنوری ناحیەی سنونێی سەر بە قەزای شەنگال، قەدەغەی ھاتووچۆ لە سنورەكە ڕاگەیەندراوە، ئەمەش دوای پێكدادانەكەی دوێنێی نێوان ئاسایشی ئێزدیخان و سوپای عێراق.
ئەمڕۆ 19-4-2022، سوپای عێراق ھێزێكی زۆری ناردووەتە گەلی شیلۆ و سكنێ، كە دەكەونە سنووری ھێزەكانی یەبەشە و یەژەشە و ڕێگری لە ھاووڵاتیانی ئێزدی كە ئەمڕۆ عارفەی جەژنی چوار شەممەی سوورە بچنە سەر گۆرستانەكانیان لە بنای چیای شەنگال دێت.
جێی ئاماژەیە ئێوارەی دوێنێ سوپای عێراق ھەڵیكوتایە سەر بازگەی ئاسایشی ئێزیدخان لە كۆمەڵگەی دووگۆر و داوای لێكردن سەربازگەكە ڕادەست بكەن، بەڵام ئاسایشی ئێزیدخان داواكەی ڕەتكردەوە و دواتر سوپای عێراق ھێرشیكردە سەر ئاسایشی ئێزیدخان و بەوھۆیەوە پێكدادان دروستبوو و ماوەی دوو سەعات بەردەوام بوو.