موسەنا ئەمین بۆ دەنگ نیوز: جێبەجێكردنی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی لەبەرژەوەندی هەرێمە

كامەران كەریم

د موسەنا ئەمین ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەفراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی بەدەنگ نیوزی ڕاگەیاند ، باشترین بژاردە بۆ هەرێمی كوردستان ڕێكەوتنە لەگەڵ بەغداد ، ئەمەی ئێستا هەرێم لەدۆسیەی نەوت غاز دەیكات كاری حوكمداری واناكرێت ئەمە كاری بازرگانی نەوتە ، خەڵكانێك بەدوای بازرگانی نەوتدا بن بەم شێوەیە بیر دەكەنەوە ، ئەوەی پەیوەندی بەبەرژەوەندی خەڵكی كوردستان هەبێت نەوت كەرامەت وشەرەف نیە نەوت داهاتە، بەرژەوەندی هەرێمی كوردستان لەوەدایە باری دارای خۆی ببەستێتەوە بەئابوری عێراقەوە .

وتیشی: بەوشێوەیە سەقامگیری باشتر دەبێت ، 30 ساڵە لەكوردستان نەتوانراوە هیچ بنەمایەكی حوكمڕانی تەندروست و ئابوری بەهێز دروست بكرێت كەفرە ڕەهەند بێت و هاوڵاتی دەستی لەسەر دڵی دابنێت و نەترسێ لەوەی كە ئایندەی دوو ڕۆژی دیكەی چۆن دەبێت.

د موسەنا ئەمین هێمای بەوەشكرد: بەرژەوەندی هەرێمی كوردستان لەوەدایە بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی عێراق جێبەجێ بكات، خۆی ببەستێتەوە بەئابوەی عێراقەوە ، ئەوەی ئێستا هەرێمی كوردستان دەیكات تەنها لەبەرژەوەندی هەندێك بازرگان و كۆمپانیای خۆیان دەیكەن .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *