داوا دەكرێت كۆشكەكانی سەدام بكرێنە مۆزەخانە

شوێنەواری عێراق داوا دەكات كۆشكەكانی سەرۆكایەتی سەردەمی سەدام حسێن بكرێنە مۆزەخانە.


لەیس مەجید حسێن سەرۆكی دەستەی شوێنەواری عیراق رایگەیاندووە: هەرچەندە مۆزەخانەی بەغدا بە گەورەترینی سەر ئاستی ناوچەكە دادەنرێت، كە لە ساڵی 1966 دامەزراوە بەڵام، پێویستە بۆ نیشاندانی هەزاران پارچەی نوێی دۆزراوە، مۆزەخانەی دیكە لە عیراق دروست بكرێن و بۆ ئەو مەبەستەش داوامانكردووە كۆشكەكانی سەدام حسێن سەرۆكی رژێمی پێشووی عیراق لە سەرجەم شارەكان بكرێنە مۆزەخانە.

سەرۆكی دەستەی شوێنەواری عێراق روونیكردەوە، پێویستە لەهەر پارێزگایەك مۆزەخانەیەك هەبێت، هەروەك لە بەسرە سوود لە كۆشكێكی سەرۆكایەتی وەرگرتووە، جیا لە ناسرییە و میسان، كە چەند كۆشكێكی سەردەمی سەرۆكایەتی سەدام حوسێنیان كردووەتە مۆزەخانە و بەم نزیكانە دەكرێنەوە.

سەرۆكی دەستەی شوێنەوار راشیگەیاندووە: داواكاریمان لەبارەی ژمارەیەك كۆشكی سەرۆكایەتی لەبەغدا بەرز كردووەتەوە، بۆ ئەوەی ئەو كۆشكانە بكرێن بە مۆزەخانە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *