وتەبێژی تەندروستی سلێمانی بۆدەنگ نیوز: بەهۆی خۆڵبارینەوە 180 نەخۆش چارەسەر كراون

كامەران كەریم

سامان لەتیف وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی تایبەت بەدەنگ نیوزی ڕاگەیاند: لەماوەی ڕابردودا دوو شەپۆلی خۆڵبارین ڕووی لەسنوورەكە كردووە لەشەپۆلی یەكەمدا نزیكەی 60 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەیان كرد، لەشەپۆلی دووەمیشدا نزیكەی 120 نەخۆش سەردانیان كردووە، كە زۆربەیان منداڵ تەبخیریان بۆ كراوە، سەرجەم نەخۆشەكان چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.

وتیشی: ئەوكەسانەی كەكاریگەری خۆڵبارین زۆرتر دەبێت لەسەریان ئەوانەن لە تەنگەنەفەسیان هەیە، ئەوانەی داخڵ بوون بەكاریگەری خۆڵبارینەكان چارەسەریان بۆ كرا، بەخۆشحاڵییەوە هیچ نەخۆشێك بۆ ماوەی 24 سەعات نەماونەتەوە.

باسی لەوەشكرد: لەئەمڕۆوە خۆڵبارین دەستی پێكردووەتەوە، هەموو كات لەحاڵەتی ئامادەباشیداین بۆ چارەسەری هەركەسێك پێویستی بێت، داوا لەهاووڵاتیان دەكەین هەركەسێك پێویستی بەئامبوڵانس هەیە پەیوەندی بكات بە 122 بۆئەوەی بەزوویی بگەیەنرێتە نەخۆشخانە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *