قاسم شەشۆ: ئەگەر تورکیا هێرش بکاتە سەر شەنگال دەبێتە شەڕی نێوان ئێران و تورکیا

قاسم شەشۆ فەرماندەی هێزەکانی پێشمەرگەی شەنگال دەڵێت” چەند ڕۆژێکە حەشدی شەعبی هێزێکی زۆری هێناوەتە ناو شەنگال دەڵێن بۆشەڕی تورکیایە وەک دەزانرێت قوەتی حەشدی شەعبی قوەتی ئێرانە، بۆیە ئەگەر تورکیا هێرش بکاتە سەر شەنگال دەبێتە شەڕی نێوان ئێران و تورکیا ئێمەش دەبینە قوربانی.”

قاسم شەشۆ فەرماندەی هێزەکانی پێشمەرگەی شەنگال لە دیمانەیەکدا لەگەڵ رادیۆی دەنگی ئەمریکادەڵێ:  

لەحاڵەتی هێرشی تورکیا بۆسەر شەنگال ئێمە شەڕ ناکەین ئێمە تەنها بەرگری لەخۆمان دەکەین ئەگەرنا ئێمە نەشەڕی تورکیا دەکەین نەشەڕی عێراق، ئێمە تەنها بەرگری لەخۆمان و ناوچەی خۆمان دەکەین.”

قاسم شەشۆ گوتیشی” بەهۆکاری پارتێکی سیاسی و حەشدی شەعبی ئەگەری دروستبوونی شەڕ هەیە لەشەنگالدا”

شەشۆ ئاماژەی بەدۆخی شەنگالیەکان دا و وتی” خەڵکی شەنگال لەئێستادا مورتاح نین دەترسن جارێکی تر بکوژرێنەوە و ئاوارە بکرێنەوە، هەرچەندە خۆیان ئەوانەی گەڕاونەتەوە دووبارە واخەریکە شەنگال جارێکی تر چۆڵ دەکەنەوە و ڕادەکەن چونکە خەڵک مەترسی زۆرە.”

دەربارەی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکەی نێوان هەرێم و بەغداد لەسەر شەنگال قاسم شەشۆ وتی” ئەو ڕێکەوتنە ئەبەد جێبەجێ نەبووە پەکەکە و حەشدی شەعبی دەڵێن ئێمە لەشەنگال دەرناچین هەم شەڕی پێشمەرگە دەکەین وە هەم شەڕی حکومەتی تورکیاش دەکەین ئەگەرهاتن.”

بەرپرسی هێزەکانی شەنگال دەشڵێت” ئێمە هیواداربوین ئەو ڕێککەوتنەی شەنگال لەنێوان حکومەتی عێراقی و حکومەتی هەرێم جێبەجێبکرێت بەڵام حەشدی شەعبی و حیزبە شیعیەکان ناهێڵن ئەو ڕێککەوتننامەیە جێبەجێبکرێت.”

لەوەڵامی ئەو پرسیارەی ئایا هیچ هێزێک هەیە بەرگری لەشەنگال بکات لەحاڵەتی هێرشکردنی تورکیا بۆ سەر شەنگال؟

قاسم شەشۆ لەوەڵامدا وتی” پەکەکە خەڵکی خۆی زۆر کۆکردۆتەوە لەشەنگالدا هەروەها حەشدی شەعبیش هێزێکی زۆری هێناوە، دەبینین تورکیاش لەولاوە هەڕەشە دەکات ئیتر نازانم.”

قاسم شەشۆ ئاماژەی بەوەشکرد” چەند ڕۆژێکە حەشدی شەعبی هێزێکی زۆری هێناوەتە ناو شەنگال دەڵێن بۆشەڕی تورکیایە وەک دەزانرێت قوەتی حەشدی شەعبی قوەتی ئێرانە، بۆیە ئەگەر تورکیا هێرش بکاتە سەر شەنگال دەبێتە شەڕی نێوان ئێران و تورکیا ئێمەش دەبینە قوربانی.”

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *