د.سەیوان عەلی: هەوڵدەدەین خوێندنی ئه‌مساڵ شکست نه‌هێنێت

د.سەیوان عەلی، بریکاری وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان بە دەنگی ئەمریکای راگەیاند، سه‌باره‌ت به‌ ئێمه‌ وه‌كو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ كردنه‌وه‌ یان نه‌كردنه‌وه‌ی ده‌رگای قوتابخانه‌كان له‌ ده‌سه‌ڵاتی ئێمه‌دا نییه‌، هه‌ركاتی خۆی كه‌ ڤایڕه‌سی كۆرۆنا بڵاوبوویه‌وه‌ له‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه‌ لیژنه‌یه‌كی باڵا دروستكرا (لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایڕه‌سی كۆرۆنا) هه‌موو بڕیاره‌كان له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌كان، قوتابخانه‌كان، زانكۆكان خرایه‌ ده‌ست ئه‌و لیژنه‌ی باڵایه‌ كه‌لیژنه‌ی باڵا ده‌توانێت بڕیار بدات له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی چۆنیه‌تی كردنه‌وه‌ی ده‌رگای قوتابخانه‌كان یان نه‌كردنه‌وه‌یان.

د.سەیوان عەلی گوتیشی:ئێمه‌ وتومانه‌ خوێندنی ئەلیکترۆنی نەک ئۆنلاین، وه‌به‌شێوه‌یه‌كی “ئیجباریش” نه‌بووه‌ به‌ڵكو “ئیختیاری” بووه‌ بۆ قوتابیه‌كان تابتوانن سوود ببینن له‌و وانه‌ ئیزافیانه‌ی كه‌ له‌ ڕێگه‌ی ئێ-په‌روه‌رده‌ وه‌ بڵاوده‌بێته‌وه‌، . له‌ناوچه‌كانی پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ و ناوچه‌ی گه‌رمیان تاڕاده‌یه‌كی كه‌م سوود له‌و خوێندنه‌ كه‌مه‌ كراوه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ له‌حاڵه‌تی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خوێندندا، ئێمه‌ مه‌جبورین له‌سه‌ره‌تای وه‌رزی یه‌كه‌مه‌وه‌ ده‌ست پێ بكه‌ین له‌و ناوچانه‌ی كه‌ ده‌رسیان نه‌خوێندووه‌، وه‌ له‌پارێزگاكانی دهۆك و هه‌ولێر، نزیكه‌ی 4-5 هه‌فته‌ ده‌وام كراوه‌ و به‌شداریكردن له‌خوێندنی ئه‌لكترۆنیشدا زیاتر بووه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ له‌و شوێنه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كرێته‌وه‌ به‌خوێندن كه‌ گه‌یشتوون، واته‌ ئه‌و پڕۆگرامەی كه‌ خوێندراوه‌ له‌وێوه‌ ده‌ست پێ ده‌كه‌نه‌وه‌، ناڕۆنه‌وه‌ سه‌ره‌تای پڕۆگرامەكه‌ له‌پارێزگاكانی دهۆك و هه‌ولێر.”

د.سەیوان عەلی بریکاری وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەڕێمی کوردستان دەڵێت ” ئێمه‌ له‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ كه‌وه‌زیری په‌روه‌رده‌ ئه‌ندامه‌ له‌لیژنه‌ی باڵای ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا، “به‌ڕێز وه‌زیری ته‌ندروستیش ” ئه‌ندامه‌ له‌و لیژنه‌یه‌دا من ته‌سه‌ورم ده‌كه‌م لیژنه‌ باڵاكه‌ كه‌بڕیار ده‌دات وه‌زیری ته‌ندروستی زیاتر ده‌توانێت له‌و باره‌یه‌وه‌ قسه‌ بكات و ڕێنمایی بدات به‌وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌، به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ و وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و وه‌زاره‌تی ناوخۆ له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ده‌توانن ئه‌و بڕیاره‌ بده‌ن نه‌ك جێگری به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی یان من وه‌كو جێگری وه‌زیر یان هه‌ركه‌سێكی تر. لیژنه‌ی باڵا سەرپشکكراوه‌ و سه‌ربه‌ستی ته‌واوه‌تی دراوه‌تێ كه‌ له‌و باره‌یه‌وه‌ قسه‌ بكات. “

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *