بەریتانیا: قوباد تاڵەبانی لەدانوستاندنی بودجەدا رۆڵی ناوازەی هەبوو

دەنگ نیوز: هەولر

کونسوڵی بەریتانیا لەهەرێم لەبارەی پەسەندکردنی بودجەو رێککەوتنی هەرێم و بەغدا رایگەیاند:لێرەوە بەتایبەتی ستایش و دەستخۆشی لە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران دەکەین بۆ ڕۆڵە ناوازەکەی بۆ ئەنجامدانی دانوستاندنی بودجە.

لێدوانێک لە کونسوڵگەری گشتی بەریتانیا لە هەولێر دەربارەی ڕێککەوتنی بودجەی ٢٠٢١:

پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی هەموو ئەوانە دەکەین کەوا ڕۆلیان هەبووە لە هەردوو حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ مسۆگەرکردنی گەیشتن بە ڕێککەوتن لەسەر بودجە. 

تێپەڕاندنی ئەم بودجەیە هەلێک دەڕەخسێنێت بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئەنجامدانی چاکسازی و دووبارە بنیادنانەوە لە دوای کۆڤید-١٩. وە ئێمە لێرەوە بەتایبەتی ستایش و دەستخۆشی لە جێگری سەرۆک وەزیران قوباد تاڵەبانی دەکەین بۆ ڕۆڵە ناوازەکەی بۆ ئەنجامدانی دانوستاندنی بودجە. 

ئەم ڕێککەوتنە دەکرێت ببێتە سەرەتایەک بۆ بەهێزکردنی پەیوەندی نێوان هەولێر و بەغداد، وە بەریتانیا بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتیکردنی هەردوولا لەم پێناوەدا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *