كازمی گەیشتەوە بەغداد

دەنگ نیوز: بەغدا

مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆتایی بە سەردانەكەی بۆ سعودیە هێنا و گەیشتەوە بەغداد

نوسینگەی ڕاگەیاندنی كازمی لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە، سەردانەكەی كازمی و وەفدەكەی یاوەری بۆ سعودیە لە دوای كۆبوونەوەكانی لەگەڵ لێپرسراوانی ئەو وڵاتە و بەجێهێنانی فەریزەی عومرە، كۆتایی هاتووە و گەراوەتەوە عێراق.بە پێی ڕاگەیەندراوی هاوبەشی نێوان بەغداد و ڕیازیش، لەو سەردانەدا هەردوولا گرنگیی لێكتێگەیشتنەكانی نێوانیان دووپاتكردووەتەوە بە تایبەت لە بارەی پتەوكردنی پەیوەندییەكان و هەماهەنگییەكاندا، جەختیان لە بەردەوامیی پەیوەندیی و هاوكارییەكانیشیان كردووەتەوە بە تایبەت لە بواری سیاسی و ئەمنی و سەربازی و بازرگانی و وەبەرهێنان و گەشتیارییدا

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *