سوپای توركیا تەقە لە هاووڵاتییانی سنووری برادۆست دەكات

بەیانی ئەمڕۆ سوپای توركیا لە بەرزایەكانی چیادێل لە سنووری برادۆست تەقەی هەڕەمەكی لە شوانەكان و هاووڵاتیان كرد.

سەرچاەیەک ڕایگەیاند، تەقەكانی ئەمڕۆی سوپای توركیا لە سنووری گوندەكانی “هەجێر و بەلەسەنان” بووە و ترس و دڵەڕوكێیان لای دانیشتوانی ئەو گوندانە دروست كردووە.

گوتیشی، ماوەی چەند ڕۆژێكە سوپای توركیا لە سنووری برادۆست جموجوڵەكانی زیاد كردووە و چەند بنكەیەكی نوێی سەربازیشی لە ناوچەی دەشتەهێرت دروست كردووە و ڕێگری لە گوندنشینان و شوانەكان دەكەن، بە جۆرێك نە ڕێگە دەدەن شوانەكان مەڕەكانیان ببنە لەوەڕگا، نە ڕێگە دەدەن جوتیاران بچنە سەر زەوییە كشتوكاڵییەكان و بەرهەمەكانیان بچننەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *