لە پارێزگای بابل باندێك دەستگیركرا 

ئاسۆ ره‌حمان: ده‌نگ نیوز

فەرماندەیی پۆلیسی بابل رایگەیاند، باندێكیان دەستگیركردووە، كە ئەندامەكانیان بە جل و بەرگی سەربازی تاوانیان ئەنجام داوە، هەروەها پیلانی تیرۆركردنی ئەفسەرێكیشیان هەبووە.

عەمید ئەدهەم ساڵحی، بەڕێوەبەری بەشی بەرەنگاربوونەوەی تاوان، رایگەیاند، دوای وەرگرتنی راپۆرتێك لە هاووڵاتیانی گوندەكانی سەر بە قەزای ئەلمەحاویل و جەبلە لە باشووری پارێزگای بابل، لەلایەن چەند كەسێكی چەك بەدەستەوە هەڕەشەیان لێكراوە، لەهەمان كاتدا ئەو كەسانە جلی سەربازیشیان پۆشیووە.

وتیشی: دوای كۆكردنەوەی زانییارییەكان، بە هەماهەنگی هەواڵگری، توانیمان سەرۆك و دوو ئەندامی باندەكە دەستگیر بكەین.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *